یەکێتی ئەوروپا داوای ئازادکردنی گیراوانی بادینان دەکات

  2021-05-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شاندی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆیان دەربارەی سزای گیراوانی بادینان و بڕیاری دادگای پێداچوونەوە دەربڕی.

راگەیەندراوەکە باس لەوەش دەکات کە ئازادی رادەربڕین و دادگایەکی دادپەروەرانە یەکێکن لە بنەما سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی دیموکراسی

هەروەها لە بارەی بڕیارەکەی دادگای پێدچوونەوە لەسەر سزادانی پێنج رۆژنامەنووس کە بریتین لە شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا، ئەیاز ئەکرەم و شڤان سەعید، نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق دەڵێت "ئەم بڕیارە بە شێوەیەکی نەرێنی کار دەکاتە سەر بواری دەربڕینی دەنگە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها توانای راگەیاندکاران لە گواستنەوەی هەواڵ بێ ئەوەی لە تۆڵەسەندنەوە و رێکاری هەڕەمەکی بترسن."

نیگەرانییەکانی یەکێتی ئەوروپا دەربارەی بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ رێکخراوی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ داوای بە پەلە ئازادکردنی ئەو پێنج رۆژنامەنووسەی کرد و گووتیشی پێویستە بە زووترین کات ئازاد بکرێن



ڕیکلام