کارەبای سلێمانی رێگاکانی کەمکردنەوەی پارەی کارەبای ئاشکراکرد

  2021-05-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە بابەتێکیدا لە فەیسبووک رێگاکانی کەمکردنەوەی پارەی کارەبای ئاشکراکردووە و وەڵامی پرسیاری ئەوەی داوەتەوە، کە ئایا چۆن پارەی مانگانەی کارەبا بە رێژەی ٪٥٠ کەمدەکەیتەوە؟

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی باسی لەوەکردووە، دیزاینکردن و دروستکردنی بیناکان بە بەکارهێنانی سیستمی دابڕکەری گەرمی و کاریگەری لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، دیوارەکانی دەرەوەی خانوو 'عازل' بێت، دانانی دژەشێ بۆ سەربانەکان، بەکارهێنانی پەنجەرەی دەبڵ کڵاس، زیادکردنی رووناکی خۆر بۆ بیناکان" لە رێگاکانی کەمکردنەوەی پارەی کارەبان.

لە چەند خاڵێکی دیکەشدا نووسیویەتی، چەند رێگایەکی دیکەی وەک "هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی بۆیلەری وزەی خۆر، کڕینی ئەو ئامێرە کارەباییانەی واتیان نزمە، بۆیلەر کە پێویستە هیتەرەکەی لە جۆری ١٥٠٠ واتی بێت لەگەڵ بەکارهێنانی ئامێری هەستیار بۆ کوژاندنەوەی گڵۆپ" دەکرێت هاوکاربن لە کەمکردنەوەی پارەی مانگانەی کارەبادا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا وەزارەتی کارەبای هەرێم لە هەوڵی ئەوەدایە، پێوەری زیرەکی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێم بخاتەکار، بەپێی وتەی خۆشیان لەو رێگایەوە دەتوانن کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بکەن و کرێی مانگانەی کارەباش بۆ هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە.

No description available.


ڕیکلام