وەزیری پێشمەرگە: لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هاتووەتە ئاراوە

  2021-05-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هاتۆتە ئاراوە، جێی بایەخە و هیواخوازن بگاتە رێککەوتنێکی گشتگیر و کۆنکریتی.

وەزیری پێشمەرگە ئەمڕۆ لە میاین بەسەرکردنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە هەردوو میحوەری باشیک و خازر- موسڵ، جگە لە پثیشکەشکردنی پیرۆزبایی جەژن، ڕایگەیاند جێگەی دڵخۆشی ئەوان و هەموانە هێزی پێشمەرگە لە تەواوی ناوچەکان سەنگەرەکانیان بە رووی تیرۆریستان بەهێز و توکمەیە.

وەزیری پێشمەرگە لە میانی بەسەرکردنەوە و کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکان، جەختیکردەوە، لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق، دەبێتە مایەی زامنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و تێکشکانی تەواوەتی تیرۆریستانی لێدەکەوێتەوە.

شۆڕش ئیسماعیل جەختیکردەوە، دۆخی ئێستا وا دەخوازێت هەمووان و هاوکار و هەماهەنگی پێشمەرگە بن، بۆ ئەمەش داوایکرد پاڵپشتی دارایی و لۆجیستی و سەربازی هەمەلایەنەی پێشمەرگە بکرێت.

 



ڕیکلام