پسپۆڕێكی عێراقی: دەرمانە روسیەكە بە دوو هەفتە 125 هەزار كەسی پێ چارەسەركراوە

  2020-06-24  | 
بەغدا
دەرمانێکی روسی بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێندرێت
بەغداد الیوم
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پسپۆڕێكی تەندروستی گشتی عێراق دەڵێت، چارەسەری ئاڤیڤاڤێر لە روسیا تا ئێستا 125 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای پێ چارەسەركراوە.

زیاد حازم پزیشكی تەندروستی گشتی عێراقی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دەرمانی ئاڤیڤاڤێر كە لە روسیا بەرهەمهێنراوە، توانای هەیە بەرگی ترشی رایبۆسومی ڤایرۆسەكە ببڕێت و بیكوژێت و چەند ساڵ لە روسیا بۆ چارەسەرە ڤایرۆسییەكان بەكاردەهێنرێت، بەڵام ئێستا بۆ چارەسەری كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 16 مانگی ئایاری رابردووەوە لە روسیا بەكاردەهێنرێت و سەركەوتوو بووە لە كەمكردنەوەی تووشبووان و گیانلەدەستدان، بەشێوەیەك لە ماوەی دوو هەفتەدا توانراوە 125 حاڵەتی پێ چارەسەر بكرێت

رونیشكردووەتەوە، ئەو چارەسەرە بووەتەهۆی كەمكردنەوەی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە لە 14 رۆژەوە بۆ 4 رۆژ.

ئەو پزیشكە عێراقیە لەوبڕوایەدایە، ئەو دەرمانە بەرلە كۆتایی هەفتەی داهاتوو کە بۆ نەخۆشەكانی عێراق دەستبەر دەكرێت، وەك قۆناغی یەكەم تەنها دەدرێت بەو كەسانەی كە دۆخی تەندروستیان لەمەترسیدایە .



ڕیکلام