چەند زانایەک لە دوای توێژینەوە ئاشکرایانکردووە، ئەو هاوسەرانەی کە خواردنی دەریایی دەخۆن، زووتر منداڵیان دەبێت بەراورد بە هاوسەرەکانی دیکە .
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            پێگەی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە توێژینەوەکەدا کە داتای ٥٠٠ هاوسەر وەرگیراوە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە ئەمەریکا، لەو ماوەیەدا توێژەران داوایانلێکردوون بڕی ئەو خواردنە دەریاییانە بنوسن کە دەیخۆن  .
 دوای ساڵێک، %٩٢ ئەو هاوسەرانەی کە دوو جار لە هەفتەیەكدا خواردنی دەریاییان خواردووە ئەگەری منداڵبوونیان زیاتربووە بەراورد بەوانەی دیکە کە بڕێکی کەمیان لەم خواردنانە خواردووە  . 
لەوبارەیەوە ئۆدری خاسکینز کە سەرۆکی گروپی توێژەران بوو ئاماژەی بەوە دا، ئەم جۆرە خواردنانە ڕێژەی هۆرمۆن لە جەستەی پیاوان و ژناندا ڕێكدەخەن بە جۆرێك سپێرمی پیاوان باشتردەکات و سووڕی مانگانە ڕێكدەخات  . 
پزیشکان ڕێنمایی دەدەن بەوەی باشترە لە هەفتەیەکدا دوو جار ماسییە چەورەکان بخورێت وەك سەلەمۆن و ماکاریل و تونە کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا٣ و لە هەمان کاتدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە کەمدەکەنەوە.