سۆرانی  |  بادینی  |  English      

وەزیری نەوتی عێراق: پێویستە سیاسەتی نەوتی عێراق وەك یەك بێت بە هەرێمیشەوە

  2020-06-28  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت سامانەكان لە چوارچێوەی سیاسەتی فیدراڵدا بەڕێوەببردرێن بەهەرێمی كوردستانیشەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار، رایگەیاند، گفتوگۆكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوامە بە ئامانجی چاككردنەوەی پەیوەندی لە نێوان ناوەند و هەرێم بەو هیوایەین بگەینە رێككەوتنی كۆتایی.
ئەو لەبارەی پابەندبوونیان بە رێككەوتنی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت و ئۆپێك دەشڵێت بڕیاری كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە وەك چۆن كێڵگە نەوتیەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد بە گوێرەی ئەو رێككەوتنە پێویستە هەرێمی كوردستان هەناردەی رۆژانەی نەوتی لە 370 هەزار بەرمیل زیاتر نەبێت دەبێت پێشیەوە پابەند بێت.
بەپێی رێككەوتنی رێكخراوی ئۆپێك و وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە دەرەوەی رێكخراوەكە، عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان ناچارە رۆژانە یەك ملیۆن و 60 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە.