کەمی ئاو لە جەستەدا چ کاریگەرییەکی لەسەر مێشک هەیە؟

  2021-06-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەگوێرەی توێژینەوەیەک وشکی و کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا کاریگەری خراپ لەسەر ئاستی بیرەوەری مرۆڤ بەجێدەهێڵێت و هۆکارێکە بۆ لەدەستدانی ئاستی تەرکیز .

ئەو توێژینەوە زانستییە ئاماژە بەوەدەکات، وشکبوونەوەی جەستە ڕێگرە لە مێشک ئەرکەکانی بە باشی بەجێنەهێنێت، ئەمەش زیاتر بۆ ئەو کەسانەی کە وەرزشەوانن یان کارەکانیان لە شوێنی گەرمدایە .

پزیشکێکی بەشدار لە توێژینەوەکە بە ناوی میلاد ستافۆرد دەڵێت، "کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا بە ڕێژەی ٢% ئەگەرچی کاریگەری گەورە لەسەر جەستە بەجێناهێڵێت بەڵام هۆکارێکە بۆ وشکبوونەوەی جەستە و لەیادکردنی بیرەوەرییەکان ".

هاوکات ڕۆناڵد ڕۆس پزیشک لە زانکۆی پیتسبورگ لە پەنسلڤانیا ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی کە وەرزشەوانن یان لە هۆڵەکانی لەشجوانیدا یاری دەکەن یاخود لە شوێنی گەرمدا کاردەکەن لە کاتەکانی ماندوێتی زۆر و لاوازبوونی ماسولکەکان و کەمبوونەوەی میزکردن و دروستبوونی کێشە لە یادەوەرییاندا، باشترە ئاگاداری ڕێژەی شلەی جەستەیان بن کاتێک شتێکی شل دەخۆنەوە یان شلە لە جەستەیاندا نامێنێت".



ڕیکلام