بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، رووداوی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی هەڵەبجە کە نارنجۆکێک تەقییەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا، رووداوێکی خۆکوژی بووە، ئەوەش هاتووە، "هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کە پێویست بە دڵەراوکێ ناکات و رووداوەکە خۆکوژی بووە".
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رۆشتوەتە پارکێک لەگەڕەکی شارەوانی و دوای ماوەیەکی کەم دەنگێک بیستراوە و نارجۆکێک تەقیوەتەوە.
لەراگەیەندراوەکەشدا هاتووە، دوای گهشتنی هیزەکانی پۆلیس به شوێنی ڕوداوهكه له لێكۆڵینهوه سەرەتاییەکاندا دهركهوتوه كه كهسێكه بهناوی (ڕێكان تهحسین فهتاح) كۆتایی بهژیانی خۆی هێناوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕووداوهكه ڕووداوێكی خۆكوژی بووه و له ڕیگهی نارنجۆكێكی دهنگیهوه بووه، لێكۆلینهوهی زیاتر بەردەوامە، جەختلەوەشکراوەتەوە، "هاوڵاتیانی خۆشهویست ئاگاداردهكهین كه پێویست به شڵهژان و دڵهڕاوكێ ناكات، چونكه ڕووداوهكه تهنها كارێكی خۆكوژی بووه . "
ئەمەش دوای ئەوە دێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە پارکی کاکەییەکانی گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە نارنجۆکێک بە گەنجێکدا تەقیوەتەوە و بەسەختی برینداری کردووە و دواتریش گیانی لەدەستداوە.