کەرکوک.. دوو کەس بە تەزووی کارەبا گیانیان لەدەستدا

  2021-06-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو کەس لەمەلەوانگەیەدا گیانییان لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لە کەرکوک ڕایگەیاند، ئەندامێکی ستافی هونەری یانەی وەرزشی شۆرجە و برایەکی ئەو کەسەی مەلەوانگەکەی بەکرێ گرتوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانیان لەدەستدا .

وتیشی "یەکێک لە گەنجەکان لەکاتی پاککردنەوەی سەردابی مەلەوانگەکە کارەبا گرتویەتی و هاوڕێکەی کاتێک ویستوێتی رزگاری بکات، بەهەمان شێوە ئەویش گیانی لەدەستداوە" .

ئەوەشی وت، ناوی دوو گەنجەکە "ئاسۆ" و "شێرکۆ" یە.  



ڕیکلام