توێژینەوەیەک زانیاری سەیر لەسەر سێڵفی گرتن دەخاتەڕوو

  2021-06-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی توێژینەوەیەک کە پێشتر لە پەیمانگای "بێرمینگهام" ئەنجامدراوە، ئەو منداڵ و تازە پێگەیشتووانەی کە ئالوودەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوون و بە ڕێژەیەکی زۆر وێنەی سێڵفی دەگرن، کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر لایەنی دەروونیی و توشبوونیان بە دڵەڕاوکێ و بێهیوایی .

 ئەوەشخراوەتەڕوو، وێنەی سێڵفی پەستانی دەروونیی زۆر دەخاتەسەر ئەو کەسانەی کە بە بەردەوامی وێنەی سێڵفی دەگرن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە، ئەویش بەهۆی بەراوردکارییان بە کەسانی ترەوە ڕوودەدات .

یەکێک لە  پزیشکە بەشداربووە کان بە ناوی ڤیکتۆریا جودیری وتوویەتی، ئەو وێنەیەی کە کەسایەتییە دیارەکان و هونەرمەندان بڵاویدەکەنەوە کاریگەریی زۆر لەسەر تازە پێگەیشتووان نابێت، چونکە دەزانن ئەو کەسانە بەهۆی ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەریی جوانکارییەوە جوان و سەرنجڕاکێش دەردەکەون، بەڵام لە هەمانکاتدا خۆیان بەو کەسانە بەراورد دەکەن، ئەمەش دەرئەنجامەکەی دەبێتەهۆی زیادبوونی پەستانی دەروونیی و ڕازینەبوون بە جوانی خۆیان.


ڕیکلام