چەند ئامۆژگارییەک بۆ رزگاربوون لە ئارەقکردنەوەی پێیەکان

  2021-06-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زۆر ئارەقکردنەوەی پێیەکان و بۆنی ناخۆشیان، بێگومان کارێکی شەرمهێنە بۆ زۆر کەس، کە لە ئەمڕۆدا بووەتە کێشە بۆ زۆر کەس.

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، جەستەی مرۆڤ زیاتر ئارەق دەکاتەوە و دەدراوەکانی زیاتر دەبێت، دیارە ئارەقکردنەوەش شتیکی تەندروست و سروشتییە، بۆ هاوسەنگکردنەوەی پلەی گەرمانی ناوەوەی جەستە.

بەشێک لە خەڵک لەم وەرزەدا قاچەکانیان زۆتر ئارەق دەکەەنەوە، کە هەندێک جار هەست دەکات شۆراوە، دواتریش دەبێتە هۆی بڵابوونەوەی بۆنێکی ناخۆش و شەرمکردن لە دانانی پێلاو لە هەندێک شوێن.

بۆ رزگاربوون لە بەشێک لە کێشەی ئارەقکردنەوەی قاچەکان پێویستە کەسەکان پەیڕەوی چەند ڕێنماییەک بکەن لەوانە:

لەپێکردنی گۆرەوی و پێڵاو پێکەوە:

ماڵپەڕی (مێرکور)ی ئەڵمانی هەندێک ئامۆژگاری پێویستی پێشکەشکردووە، لە پێناو ڕووبەڕووبونەوەی بۆنی ناخۆش و بێزارکەری پێیەکان.

بەڵام لە دیارترینیان لەپێکردنی گۆڕەوییە لەگەڵ پێڵاو، بۆ ئەو مەبەستەش لەپێکردنی پێڵاوی گونجاو زۆر گرنگە، باشتر وایە پێڵاوی شەفافی وەک پاپوج لەپێبکرێت، کە ڕێگە دەدات بە هاتووچۆکردنی هەوا بۆ ناو قاچەکان و بە وشکی دەیانهێڵێتەوە.

 بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە ناچارن پێڵاوی داخراو لەپێ بکەن بە درێژایی کات، باشتر وایە ئەو پێڵاوانە لەپێ بکەن کە لە مادەی سروشتی دروستکراون، کە ڕێگە دەدات بە هاتوچۆکردنی هەوا، بۆیە پێڵاوی دروستکراو لە چەرمی سروشتی باشترین بژاردەیە.

یەکێک لە بابەتە گرنگەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە لەپێکردنی گۆڕەوییە، بە تایبەت ئەوانەی نەرمن و لە لۆکە دروستکراون، کە ڕێگە دەگرێت لە ئارەقکردنەوە و بۆنی ناخۆشی پێیەکان.

پێکهاتەی لۆکە توانای مژینی ئارەقی پێیەکانی هەیە، ئەوەش وادەکات پێیەکان بەردەوام وشک بن و سەرچاوەی بۆنی ناخۆشی پێ کەمدەکاتەوە.

ڕۆیشتن بە پێی پەتی:


گۆڤاری (شیترن)ی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆشتین بە پێی پەیتی لەو شوێنانەی کە بوار هەیە و ڕێگەپێدراوە، کارێکی زۆر باشە بۆ هێوربوونەوەی پێیەکان و هێشتنەوەیان بە وشکی.

وشکی پێیەکان:


هەروەها ئەو کاتانەی کە بوار هەیە ئەگەر پێیەکان تەڕبوون باش وشکبکرێنەوە، تەنانەت هەندێک جار ئامێری وشککەرەوەش بەکاربهێنرێت خراپ نییە، بۆ ئەوەی پێیەکان بۆن نەکەن و نێوانی پەنجەکان تووشی کەروو نەبێت.

هەندێک جار پەنا ببرێت بۆ بەکارهێنای سپرای دژە بەکتریا یان هاڕاوەی بۆدرەی تایبەت بە دژە بۆن، کە هاوکار دەبن بۆ کوشتنی بەکتریای پێیەکان و نەهێشتنی بۆنی ناخۆش.

لە کۆتایشدا ماڵپەڕەکە ئاماژەی کردووە، بەردەوامی بۆنی ناخۆشی جەستە و پێیەکان ڕەنگە ئاماژە بن بۆ بوونی هەندێک نەخۆشی، بۆیە پێویستە لەو کاتەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دیاریکردنی کێشەکە، کە رەنگە هۆکار بێت بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە جەستەدا.

 



ڕیکلام