پڕۆژەی کۆبەرهەمی نووسەری عێراقی حەسەن بەلاسم چاپ و بڵاودەکرێتەوە

  2021-06-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە درێژەی چالاکی و پڕۆژە ئایندەکانی وەشانی نووسیار دا لەم ڕۆژانە مافی وەرگێڕانی سەرجەم بەرهەمەکانی نووسەری عێراقی حەسەن بەلاسم بۆ کوردی وەرگرت.

حەسەن بەلاسم نووسەری هاوچەرخی عێراقی بەمزووانە دەتوانرێت کتێبەکانی بە کوردی بخوێنرێنەوە. هەوڵی زیاتر لە ساڵێک بۆ پێگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە ئەمڕۆ تەواوی وردەکاری ئەم پڕۆژەیە لەلایەن وەشانی نووسیار خرانە ڕوو.

بە ڕەزامەندی نووسەر حەسەن بەلاسم کە زۆر بەلای گرنگ بووە کتێبەکانی بکرێنە کوردی، بە هۆی ئەوەی خۆی چەندین ساڵ لە کوردستان ژیاوە و خوێنەری تایبەتی خۆی هەیە، هەرەوەها بە هۆی ئەو دەنگ و ناوبانگە زۆەری هەێتی لە دونیای ئەدبیاتی هاوچەرخدا، هەر بۆ ئەوەش گەورتەرین ڕۆژنامەی ئەمریکی حەسەن بەلاسم بە باشترین نووسەری عەرەبی هاوپۆل کردووە کە لە ژیاندا مابێت.

پڕۆژەی وەرگێڕانی کتێبەکان لەلایەن وەرگێڕی بەتوانا زانیار عەلی دەبێت کە ئێستا یەکەمین کتێبی ئەو نووسەرە بە ناوی (فەرهەنگەپیاو) ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە.

بەرهەمەکانی تری نووسەر حەسەن بەلاسم  بە پێی وەرزی کتێبە چاپکراوەکانی نووسیار بە شێوەیەکی فەرمی بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.



ڕیکلام