حامید کارزای: ناتۆ لە ئەفغانستان شکستى هێناوە

  2021-07-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان ڕایگەیاند، پلانەکانی ڕێکخراوی ناتۆ کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە ئەفغانستان جێبەجێدەکرێت شکستی هێناوە.

 حامید کارزای سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمزدا ڕایگەیاندووە، گەلی ئەفغانی لە بارودۆخێکى زۆر خراپدان و هێزەکانی ناتۆ کە ٢٠ ساڵ لەمەوپێش هاتنە وڵاتەکە بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر شکستیان هێناوە و خۆیان بوونە  هۆکاری گەشەسەندنی تیرۆر و شەڕ و نائارامی.

ئەوەشی وتووە، هێزە ئەمریکی و ئەوروپیەکان دەیانتوانی ببنە هۆکاری ئارامی گەلی ئەفغانی  بەڵام ئەوان هەستان بە هێرشکردنە سەر گوند و شارەکان و بە بۆردومان وەڵامی هەموو جوڵەیەکیان دەدایەوە و هەزاران هاوڵاتی ئەو وڵاتەیان کوشت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا هێزە بیانییەکان و ئەمریکا بڕیاریان داوە  لەو وڵاتە بکشێنەوە و هاوکات هێزەکانی تاڵیبان بەهێزبوونەتەوە و  دەیان  ناوچەى ئەو وڵاتەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە و بەرەو ناوچەکانی دیکەش پێشڕەوی دەکەن.



ڕیکلام