روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی روسیادا بۆ سەر پارێگای ئیدلیبی سوریا 8 کەس کوژران کە شەشیان منداڵن و شەش کەسیش لەو هەشت کەسە، منداڵن.
هێرشەکەی سوپای روسیا گوندی ئیبلینی سەر بە پارێزگای ئیدلیبی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەشدا خانووی هاوڵاتییەک لە گوندەکە کراوەتە ئامانج و بەوهۆیەشەوە پیاوی خاوەن ماڵ، ژنەکەی و سێ منداڵی کوشتووە.
هاوکات، هەر لە بۆردومانێکی دیکەی ئەمڕۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای روسیادا ماڵی ئەندامێکی خۆبەخشیی White Helmets کراوەرە ئامانج و بەو هۆیەشەوە دوو منداڵی کوژراون و خۆی و ژنەکەشی برینداربوون.