بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی گرنگی بۆ پاراستنى تەبریدی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوە کە بریتین لەمانەى خوارەوە:
1- ئیش پێنه‌كردنی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌باری وه‌ستاندا (سلۆری) .
2- هه‌میشه با نمره‌ی هه‌وای ته‌برید كه‌م بێت، به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد زیاتر له‌سه‌ر ژماره (2) بێت، چونكه زوو زوو ته‌بریده‌كه ئۆتۆماتیك ده‌كات‌و له‌خراپ بوون ده‌پارێزرێت .
3- كوژاندنه‌وه‌و هه‌ڵكردنی ته‌برید به‌ده‌م ڕێگه‌وه، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه شۆفێر ده‌یكات‌و ته‌مه‌نی ته‌برید كه‌مده‌كاته‌وه، ڕه‌نگه شۆفێر له‌هه‌ورازێكدا دوگمه‌ی (A.C) ته‌بریده‌كه بكوژێنێته‌وه، به‌ڵام له‌و هه‌ورازه ته‌بریده‌كه خۆی چه‌ندین جار ئۆتۆماتیك ده‌كات، بۆیه هه‌ركات له‌هه‌ورازدا دوگمه‌ی ته‌بریدت كوژانده‌وه، پێویسته دواتر هێزی گێچی بزوێنه‌ر بهێندرێته‌وه سه‌ر یه‌ك، ئینجا دوگمه‌ی (A.C) دابگیرسێنیت، ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر له‌خێرایی زۆردا ده‌ست به‌دوگمه‌ی (A.C)ی‌دا بنێیت، ڕه‌نگه كۆمپرێسه‌ری ته‌بریده‌كه جام بكات‌و له‌كار بكه‌وێت .
4- نابێت به‌ته‌بریده‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه، ده‌بێت دوگمه‌ی (A.C) بكوژێنیته‌وه دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه، چونكه زۆرجار ده‌بێته‌هۆی وه‌ستان یان (جام)بوونی كۆمپرێسه‌ری ته‌بریده‌كه .