سۆرانی  |  بادینی  |  English      

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  2021-07-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای دابەزینێکی کەم، جارێکی تر ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کردەوە.


بە گوێرەی بۆرسەی جیهانی بۆ وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت، ٧٥ دۆلار و٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکایش بە ٧٤ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئەمبارەکانی ئەو وڵاتەدا، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی  نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو .

جگە لەوەش بەهۆی سووکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و دەستپێکردنەوەی کار لە زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی  ئەوروپا و جیهان، بازاری وزەی جیهانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.