پێشانگای تایبەتی مەلەك موختار دەكاتەوە

  2021-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریارە رۆژی 26/8/2021 ناوەندی حەوت رەنگە پێشانگای تایبەتی بۆ شێوەكاری رۆژئاوی كوردستان (مەلەك موختار) له‌ هۆلی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ دەكاتەوە كە ئەزموونێكی نوێی ئەم شێوەكارەی رۆژئاوای كوردستانەو بۆ یەكەمینجارە لەباشوری كوردستان پیشانگەی تایبەت بكاتەوە.

مەلەك موختار یەكێكە لە شێوەكارە دەستڕەنگینەكانی رۆژئاوای كوردستان كە دانیشتووی وڵاتی دانیماركەو ئەم ئەزموونەی پێشتر نمایش نەكراوەو ئەم ئەزموونە لەشاری سلێمانی نمایش دەكات و ئەمەش هەوڵێكی تری 7 رەنگە كە لە رێگای هونەرەوە پەیوەندی نێوان شێوەكارانی پارچەكانی كوردستان پێكەوە ببەستنەوە.
No description available.


No description available.


No description available.

No description available.