ئەمرۆ سێ شەممە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی هونەری خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیار و ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد و گرنگترین بڕیارەکانیش بەمجۆرە بوون .
سێشەممە (2021/7/13) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
١- دانانی لیژنەیەکی تایبەت بە رووداوەکانی خولی پلە دووەکان، ئەم بەڕیزانەی خوارەوەش دیاریی کراون بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان و بەرزکردنەوەی راپۆڕت و راسپاردە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
- هادی کەریم - سەرۆکی لیژنەی رێکاری
- جەلال سەعید - ئەندام
ـ کرێکار زرار ـ ئەندام
٢- بانگهێشتکردنی یانە سەرکەوتووەکان لە قۆناغی یەکەمی جامی لاوان و یانە بەشداربووەکانی خولی نایابی لاوانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی قۆناغی دووەمی جامی کوردستان بۆ لاوان، لە ڕۆژی شەممە (2021/7/17) لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
٣-پەسەندکردنی کشانەوەی یانەی رانیە لە خولی پلە یەکی فوتساڵی کچان دوای بەشداری کردنیان لە تیروپشکی خولەکە، بریاردرا بە :
أـ سزای دارایی بە بڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دینار .
ب-بێ بەشکردنی یانەکە لە بەشداری کردنی خولی فوتساڵی وەرزی داهاتوو .
٤- ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی پارێزگاکان بۆ تازەپێگەیشتووان و لاوان، راسپاردنی یەکێتی تۆپی پێی لقەکان بۆ ئامادەکردنی تیپەکان .
٥- خۆ ئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ رێکخستنەوەی چاڵاکیەکان و دانانی سەرجەم لیژنەکان .