هەواڵێکی ناخۆش گەشت بە ئەی سی میلان

  2021-07-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دۆنارۆمای ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یانەی میلان ماڵئاوایی لە میلان و هـــاندەراکانی کرد .


دۆنارۆما لە هـــەژماری تایبەتی خۆی لە ئیستاگرام نوسیویەتی ( هـــەندێک بژاردە هـــەن زۆر قورسن بەڵام ناچاری هـــەڵیبژێریت ، من هـــاتم بۆ ئێرە زۆر لاو بووم ئێوە واتان لێکردم گەورەبم پۆشینی درێسی میلان گەورەترین شانازییە ، شانازی دەکەم هـــەشت ساڵە هـــەڵگری ئەم درێسەم ، هـــەرگیز میلان و هـــاوڕێ و هـــاندەرانم لە بیر ناچێت ... سوپاس بۆ هـــەموو شتێک )
پێش دەست پێکردنی یۆرۆ تێگرای سەرچاوە باوەرپێکراوەکانی ئیتاڵیا کۆکبوون لەسەر ئەوەی ئایندەی دۆنا یانەی پاریسە ، نوسینی ئەم نامەیەش گرنگترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دۆنارۆما بریاری کۆتایی خۆی داوە و دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ تاقی بکاتەوە .


ڕیکلام