وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگەیاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێبكرێتەوە . ، بەهۆی زیادبونی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبێت.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكیدا باسی لەوەکردووە،، مەترسییەكانی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا بەردەوامی هەیە و پێویستە هاوڵاتییان جددیبن لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی و په‌له‌بكه‌ن له وەرگرتنی ڤاكسین .
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، "داوا له له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومی و تایبه‌ته‌كان ده‌كات، به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ پابه‌ندكردنی كارمه‌نده‌كانیان هەروەها داواش له چین و توێژه‌كان ده‌كات، هانی هاوڵاتیان بده‌ن پابه‌ندبن به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "چاودێری بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای كۆرۆنا ده‌كەین، ئەگەر ژمارەی توشبووانیش بەمشێوەیە ڕوولە زیادبوون بێت، ژماره‌یه‌ك پێشنیار بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری قورس دەگرینەبەر، لەوانەش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی و داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی هاوڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا".
لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عێراقی، 9 هەزار و 635 توشبووی دیكە كۆرۆنا تۆماركراوە و 47 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، كە ئەوەش زۆرترین ڕێژەیە .