دواین گۆڕانکاریەکانی میکراتۆی یاریزانان

  2021-07-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوایین زانیارییەکان تایبەت بەمێرکاتۆی هاوینەی یاریزانان

چیرۆکی یوڤێنتوس و ڕۆناڵدۆ پێ دەخاتە ناو چوارەم وەرزی خۆی. لەماوەکانی ڕابردوو دەنگۆی جۆراوجۆر هەبوو گوایە ڕۆناڵدۆ بێانکۆنێری جێ دەهێڵێت بەڵام سەرچاوەکان لەئیتاڵیاوە بەتێکڕا ئەماژە بەوە دەکەن کریس لەیوڤێنتوس دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت .

فابریزیۆ رۆمانۆ: رێککەوتنی نێوان رافایێل ڤاران و مانچستەریونایتد نزیک دەبێتەوە لەدوایین قۆناغەکانی خۆی و بەم نزیکانە یانە ئینگلیزیەکە دەستەوارەیەکی فەرمی پێشکەشی ریاڵ دەکات .

فەرمی: ئۆلیڤیە جیرۆ هێرشبەری تەمەن 34 ساڵانی پێشووی چێڵسی بەگرێبەستێکی 2 ساڵە بووە یاریزانی ئەی سی میلان .

یانەی زێنیت سان پێتێرسبێرگ ئامادە نیە بەکەمتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری سەردار ئازمون هێرشبەری ئێرانی یانەکەی بێت .

فلیپێ ئەندێرسۆن ناوەڕاستکاری بەڕازیلی کە لەماوەی ساڵەکانی 2013 بۆ 2018 بەدرێسی لازیۆ یاری دەکرد، جارێکیتر گەڕایەوە ڕیزی یانە ئیتاڵیەکە .

دەیڤید ئۆرنشتین : یانەی ئارسناڵ و برایتۆن گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی بێن وایت بەرگریکاری ئینگلیزی برایتۆن. نرخی ئەم گواستنەوەیە 50 ملیۆن یۆرۆ دەبێت .

تەلەگراف: ئارسناڵ حەز دەکات تواناکانی تامی ئابراهام هێرشبەری یانەی چیڵسی بەدەست بهێنێت. چێڵسی ئامانجیەتی لەم هاوینە بە 40 ملیۆن یۆرۆ ئەم یاریزانە بفرۆشێت .

ئەتلێتیک: ریاز مەحرەز و رەحیم ستێرلینگ دەتوانن لەم هاوینە لەمانچێستەرسیتی جیا ببنەوە .

فەرمی: ویلیام سالیبا بەرگریکاری ئارسناڵ بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک ڕووی کردە یانەی مارسیلیا .

فەرمی: خۆزێ سا گۆڵپارێزی ئۆڵمپیاکوس بەگرێبەستێک کە ماوەکەی 5 ساڵە بەفەرمی بووە یاریزانی وۆلڤێرهامپتۆن و شوێنی روی پاتریسیۆی گرتەوە .

دۆشان تادیچ باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی خوڵی هۆڵەندا، گرێبەستەکەی لەگەڵ ‌ئەژاکس ئامستێردام تا وەرزی 2023 درێژ کردەوە .


ڕیکلام