یانەی ئینتەر میلان نرخی لۆکاکۆی دیاریکرد

  2021-07-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تا دێت یانە گەورەکانی ئەوروپا زیاتر چاودێری رۆمیرۆ لۆکاکۆی بەلجیکی و یاریزانی ئینتەر میلان دەکەن بۆیە یانە ئیتاڵێکە نرخی یاریزانی ناوبراوی ئاشکرا کرد بۆ هـــەر یانەیەک بیەوێت لۆکاکۆ بگوازێتەوە ڕیزەکانی .

ڕۆژنامەی میرۆی بەریتانی ئاشکرای کرد پاش ئەوەی یانەی چێڵسی بێ هـــیوابوو لە گواستەوەی ئیرک هالاند لە ئێستادا بە شوێن جێگرەوەی ناوبراودا دەگەڕێت .
تۆماس تۆخێل بە تواناکای لۆکاکۆ سەرسامە و داوای لە کارگێڕی یانەکە کردووە لە ئەگەری واژۆ نەکردنی گرێبەست لەگەڵ هـــالاندا ئەوە لۆکاکۆ باشترین بژاردەیە بۆ یانەکەمان .
پاش ئەوەی ئینتەر ئاگاداری جموجوڵەکانی یانە گەورەکانە بەگشتی و یانەی چێڵسی بە تایبەت بۆیە نرخی لۆکاکۆی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند هەر یانەک دەیەوێت گرێبەست پێشکەشی لۆکاکۆ بکات پێویستە بڕی ١٢٠ ملیۆن پێشکەشی یانەکەمان بکات تا ئەوەی مافی دەستبەداربوون بدەین بە لۆکاکۆ .


ڕیکلام