بەهۆى وەرگەڕانى تانکەرێکەوە لەسەر ڕێگای بازیان ـ چەمی ڕێزان نزیک گووندی گەورەدێ شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا و سەرنشینێکیش بەسەختى برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای بازیان ـ چەمی ڕێزان نزیک گووندی گەورەدێ بەهۆی نەبوونی مەرجی توندوتۆڵی و نەمانی ئیستۆپەوە سوارڕەوێکی بارهەڵگر لە جۆری تانکەر وەرگەڕا.
دەشڵێت: بەهۆى ئەو ڕووداوەوە بە داخەوە شۆفێری سوارڕەوەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکەی بە سەختی بریندار بوو .