زێلێنسکی داوای گەیاندنی خێرای تانکەکانی ڕۆژئاوا دەکات

  2023-01-28  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڤۆلۆدیمیر زیلێنکسی, سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەگەر ناردنی تانکەکان لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە تا مانگی ئابیی ئەمساڵ بخایەنێت زۆر درەنگ دەبێت بۆ هەبوونی کاریگەرییان لە جەنگەکە.

سەرۆکی ئۆکرانیا سوپاسی سەرکردەکانی ڕۆژئاوای کرد کە تانکیان بۆ پاڵپشتی لە شەڕی ڕووسیا ناردووە، بەڵام ڕاشیگەیاند، پێویستە بە خێرایی تانکەکان بگەیەنرێن.

ئەم لێدوانەی ئەو دوای ئەوە هات کە ئەمریکا و ئەڵمانیا ڕایانگەیاند کە تانکی ئەبرامز و لیۆپارد دەنێرن بۆ ئۆکرانیا.



ڕیکلام