لە کۆیە 71 رووداوى هاتووچۆ 113 بریندار و گیان لەدەستدانى لێکەوتەوە

  2020-07-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى پاریزگاى کۆیە رایگەیاند، لەماوەى شەش مانگى ڕابردوودا 71 رووداوى هاتووچۆ لەسنورى پاریزگاکە رویانداوە و لەکامدا ژمارەیەک هاوڵاتى بریندار و گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى پاریزگاى کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تا 30ى  حوزیەرانى ئەمساڵ 71 رووداوى هاتووچۆ روویانداوە، لە ئەنجامى ئەو رووداوانەش 103 کەس بریندار بوون و 10 کەسى دیکەش گیانیان لەدەستداوە، جگە لەزیانى مادیش.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هۆکارى بەشێکى زۆرى روووداوەکان بۆ پابەند نەبوون بە یاساکانى هاتووچۆ دەگەرێتەوە.



ڕیکلام