سەركەوت شەمسەدین: هەرێم گرەو لەسەر كات دەكات لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغدا

  2020-07-07  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەركەوت شەمسەدین پەرلەمانتار سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان گڕەو دەكات لەسەر كات دەكات لە گفتوگۆكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی .

لەبەیاننامەیەكدا سەركەوت شەمسەدین ئەمرٍۆ بڵاویكردەوە، ئیدارەی پارتی دیموكراتی كوردستان یارییەكی پیس دەكات لەڕێگەی وتوێژەكانییەوە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، كە بریتییە لە دریّژەپێدانی گفتوگۆكان و بەدەستهێنانی كات لە بەرژەوەندی خۆی ، دواتریش ناچاركردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ قبوڵكردنی داخوازییەكانیان و تەنازولكردن لەوەی بەغدا دەیەوێت بەسەر هەرێمدا بسەپێنێت .

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو شێوازە لە ئیشكردن لای هەموان ئاشكرایە و بارزانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانەكانی دیكەی عێراق كردبوویەتی و ئێستا دەیەوێت دریّی پێ بدات، بەڵام ئەوە لای هەموان ئاشكراكرایە .

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا سەركەوت شەمسەدین هۆشداری داوە بە قبوڵكردنی داخوازییەكانی شاندی وتوێژكاری هەرێم، چونكە لە بەرژەوەندی لێپرسراوانە و رەتیشیكردەوە هیچ كام لە حزبەكانی بەغدا فشار بكە نبۆ قبوڵكردنی داخوازییەكانی هەرێمی كوردستان .

ئەم بەیاننامەیەی سەركەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق لە كاتێكدایە، ئەو بۆچوونانە لە هەرێمی كوردستان وا لێكدەدرێتەوە كە ناوبراو دژی ئەوەیە بەغدا ساز بۆ داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بکات .



ڕیکلام