دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک سەبارەت بە تەقینی بەنداوەکان بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەڕەشی باکووری کوردستان، ڤاهیت کیریشچی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-2-2023، سەردانی پارێزگای ئەدەنەی کرد و رایگەیاند، "بەنداوەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت و لە هیچیاندا دزەکردنی ئاو ڕووینەداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە تەکنیکیەکان پشکنین و چاودێری بەنداو و وێستگەکانی کارەبا دهكهن بۆ دڵنیابون لە سەلامەتییان، بهڵام "هیچ دزەکردنێک نییە، چ لە بەنداوەکان و چ لە وێستگەکانی کارەبای ئاویدا".
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ئاشکرایکرد، 110 بەنداو و 30 پۆند لە ناوچەی بوومەلەرزەلێدراو هەن و گوتی: "لەو 140 بەنداو و پۆندەدا هیچ کێشەیەک دروستنەبووە و رۆژانە پشکنینیان بۆ دەکرێت. لە 132یاندا تیمەکانمان دڵنیابوونەتەوە لەوەی هیچ بەهاناوەچوونێک پێویست نییە. پشکنینی هەشت بەنداویش بەردەوامە".
بومەلەرزە وێرانکەرەکەی 6ی ئهم مانگه، زیانێکی زۆری ماددی و مرۆیی لێكهوتهوه، هەروەها مشتومڕێکی بەرفراوانی لەسەر سەلامەتی بەنداوەکان لە هەردو وڵاتی تورکیا و سوریا دروستکردوه.