کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر لە لێدوانێکی لە رووداو ئەڵێت کوردستان پاشەکشەی کردووە لە ئازادی و مافی مرۆڤ
ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم ڕایگەیاند، "پاشەكشێیەكی بێزاركەر لە بواری مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دەبینین و بە روونی رەخنەی توندی لە كەیسی گیراوانی بادینان گرت و وتیشی، هەوڵی كپكردنی ئازادیی رادەربڕین لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەدرێت".
دەشڵێت، "هەوڵی كپكردنی ئازادی رادەربڕین لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەدرێت و لەبارەی پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و چالاكووانان گفتوگۆمان لەگەڵ حكومەت هەیە و لە ڕاپۆرتەكانیشمان ئاماژەمان پێكردووە".
كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم پێی وایە " پێویستە ڕۆژنامەنووسان و ناوەندە میدیاییەکان ڕێگەیان پێبدرێت هەواڵەکان بگەیێنن بە بێ ترس لە چاوترساندن و هەراسانکردن و تۆڵە لێسەندنەوە".