بانکی ناوەندی عێراق رێکاری نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار راگەیاند

  2023-03-31  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ناوەندی عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رایدەگەیەنێت، کۆتوبەندیان لەسەر فرۆشتنی دۆلار هەڵگرتوە

عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی هەنگاو بەهەنگاو دادەبەزێت و چەندین هەنگاویشی بۆ ئەو مەبەستە گرتوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەگەڵ یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و ژمارەیەک بازرگاندا گفتوگۆیان لەبارەی ئەو ئاڵنگارییانە کردوە کە دینە بەردەم هەوڵەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار.

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی دووپاتیشیکردووەتەوە، ژمارەیەک رێکاری نوێ رادەگەیەنن کە کێشەکان چارەسەر دەکەن و ئاسانکاریی دەکەن لە دەستکەوتنی دراوی بیانیدا.

 ئەوەشی ئاشکراکرد، عێراق پێویستی بەوە نییە بانکی نوێ دابمەزرێنێت، بەڵکو پێویستی بە کاراکردنی بانکەکانی ئێستایە.


ڕیکلام