کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر: پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتی دەکەین

  2023-05-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسە گرنگەکان گەیشتنە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشداوە،  بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکانمان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەو بەرەوپێشچوونە.


ڕیکلام