مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی: هەردوولا خوازیاری ئەوەین کە هەموو لایەک هاوکار بن لەبەردەوامی کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی

  2023-05-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کورستان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجامدا و رایانگەیاند، "پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا ".


دەقی راگەیەنراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی.... 

دوای دەستپێشخەریەکەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی  کە رۆژی ١١ ی ٥ی ٢٠٢٣ لە مەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی خستیە ڕوو ، ئەمرۆ  ١٦ ی ٥ی ٢٠٢٣  هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبونەوە .

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، هەردوولا وێرای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی کە لەکاتی پێویستداهات، هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی  دیکەش ھەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەودەستپێشخەرییەو ناوماڵی کوردستانی  ڕێکبخرێتەوە ولاپەرەیەکی نوێ لە کۆی پەیوەندیەکان بکرێتەوە.

هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات  بۆ پەسەند کردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەی  تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی  نۆیەم و هەردوو مەکتەبی سیاسی  بە تەواوی پشتیوانی  لێ دەکەن.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەردوو لا پەرۆش و هاوڕا بوون  لەسەر بەهێزکردنی  قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان  و پەرەپێدانی  پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ فەراھەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی  پارلەمانی کوردستان  لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا .

هەردوولا خوازیاری ئەوەین کە هەموو لایەک هاوکار بن لەبەردەوامی  کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەهێشتنی کەلێنەکانی رابووردوو .

 هەردوو لا بڕیارماندا وەک  یەک تیم کار بکەین و  زنجیرەیەک کۆبونەوەی دیکەش  ئەنجامبدرێ  بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسیەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبونەوەی  ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەیە .


ڕیکلام