پارتی پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات

  2023-10-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی پینجەمی یەکێتی، ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتییدا کە ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی کراوە، تێیدا هاتووە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی، رایگەیاندوە، "بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆک و هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان.

رۆژی ٢٧ی (ئەیلول/٩)ی ٢٠٢٣ کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بو، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا و ٦٠ کەسیش وەکو ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دیاریکران.


ڕیکلام