بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە كە لە رۆژی یەكشەممەوە تەنها كار بە كارتی زانیاری ناو شاری سلێمانی دەكەن و كار بە كارتی زانیاری هیچ شار‌و شارۆچكەیەكی تر ناكەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2023ه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ته‌نھا كار به كارتی زانیاری ناو شاری سلێمانی ده‌كات، واته كار به كارتی زانیاری ھیچ شار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له ھه‌مو شار و شارۆچكه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت یان نوسینگه‌ی پاسپۆرتی ھه‌یه.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "ئه‌وانه‌ی كارتی زانیاریان شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كارتی زانیاریان ڕاپه‌ڕینه سه‌ردانی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی ڕانیه بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كارتی زانیاریان ناوچه‌كانی گه‌رمیانه سه‌ردانی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی كه‌لار بكه‌ن، ئه‌وانه‌شی كارتی زانیاریان چه‌مچه‌ماڵه سه‌ردانی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "كاتێك حیجزی پاسپۆرت كرایه‌وه ته‌نھا ئه‌و كه‌سانه پڕی بكه‌نه‌وه كه كارتی زانیاریان سلێمانیه، ئه‌گه‌ر كارتی زانیاریت سلێمانی نه‌بو، حیجزهكهشت ھه‌بو ناتوانین كارت بۆ بكه‌ین، بۆیه داواكارین له ھه‌مو ھاوڵاتیان ھاوكارمان بن و كه كارتی زانیاریت سلێمانی نیه پێویست ناكات له سیسته‌مه‌كه حیجز بكه‌یت و حه‌قی ھاوڵاتیه‌كی دیكه بفه‌وتێنیت كه كارتی زانیاری سلێمانیه".
پاسپۆرتی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرتی شاره‌كانی عێراق كار به‌و ڕێنماییه ده‌كرێت كه كارتی زانیاری ته‌نھا بۆ سنوری ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت كه نوسینگه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی تێدایه.