ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

  2023-11-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوانیان کۆببنەوە.

ژیان:
کۆبوونەوەکە لە پیرمام بەڕێوەدەچێت و تیایدا هەریەکە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگری یەکەم و دووەمی سەرۆکی پارتی ئامادە دەبن.

لەکۆبوونەوەکەدا پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکرێت.

سەعدی ئەحمەدپیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندووە،" تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە یەکدەنگی کورد لە بەغدا، هەروەها یەکێتی راسپاردەی کۆنگرە و پلانی داهاتوو دەخاتەڕوو، دواتریش لەبارەی کێشەکانی ناوخۆ و عێراق، کێشەکانی دامودەزگا ئەمنییەکان و پێشمەرگەوە گفتوگۆ دەکرێت، هەروەها کۆچی گەنجان و سنوورەکان یەکێکی دیکە دەبن لەو کێشانەی لە کۆبوونەوەکەدا باس دەکرێن".


ڕیکلام