پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە لە چێشتخانەیەکی هەولێر کەوتەوە و دواتر لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.
ژیان:
کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی سەر رێگای کەسنەزان-هەولێر کەوتەوە، تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام زیانی زۆری ماددی لێکەوتۆتەوە.
وتیشی، تیمەکانیان سەرقاڵی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەن لەهۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە.
ئەوەشیخستەڕو، تاوەکو ئێستا زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە، بەڵام ئەوەی هەیە زیانێکی زۆری ماددی هەیە و دواتر خەمڵاندنیان بۆ دەکرێت.