بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.
ژیان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە٩ی تشرینی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٥ ملیۆن و ٥٦٩ هەزار و ٧٢١ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢١٤ ملیۆن و ١٩ هەزار و ٧٢١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر ٢٢٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕاوە و ٢٨ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار لەسەروو ١٦٥ هەزار دیناری عێراقیەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.