کۆمپانیایەکی نەوتی گەورەی جیهان عێراق جێدەێڵێت

  2023-11-13  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبێل-ی ئەمریکی بڕیاریداوە پشکەکانی لە بەسرە بفرۆشێت و عێراق جێبهێڵێت.


کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبێل پشکەکانی بە کۆمپانیای نەوتی بەسرە دەفرۆشێت کە دەگاتە (٢٢.٧٪) کێڵگەی رۆژئاوای قورنە، بڕی (٢٠) ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە و رۆژانە نزیکەی (٥٠٠) هەزار بەرمیل کە دەکاتە (٪٩) بەرهەمی نەوتی عێراق. 

هۆکاری جێهێشتنی ئەم کۆمپانیایە لەعێراق بەهۆی ناکۆکی هەردوولا بووە لەسەر بڕی ئەو باجەی کە پێویستە بیدات بە عێراق کە داوای (١٢٠) ملیۆن دۆلار دەکات و کۆمپانیا ئەمریکییەکە تەنها لەسەر بڕی (١٢) ملیۆن دۆلار رەزامەندی پیشانداوە، تا ئێستا نازانرێت رێککەوتنەکەیان ئەم ناکۆکییە یەکلا دەکاتەوە یان دەدرێتە دادگایەکی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی.


ڕیکلام