عەلی ڕەووف نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەولێر دەستگیرکرا

  2023-11-18  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کارۆخ گوڵاوی، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا مامۆستا عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

ژیان 

وتیشی، "پێویستە بەزووترین کات ئازادبکرێت، بە پێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت".

دەستگیرکردنی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە کاتێکدایە، ١٤ کاتژمێر پێشتر عەلی رەئوف لە ئەژمارەکەی خۆیەوە لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە کە "رۆژی یەکشەممە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٣ بە نوێنەرایەتی سەرجەم پارێزگا و پەروەردەکان بەشداری خۆپیشاندان دەکەین".

داواش لە وانەبێژان دەکات کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبن و ئەوەشی خستبووەڕوو کە "خۆپیشاندانەکە لە پێناو داواکردنی مافی سەرەتاییمان کە دامەزراندن و بوون بە هەمیشەیی وانەبێژانە، لە پێناو گەڕانەوەی ڕێز و شکۆ بۆ مامۆستا، لە پێناو نەهێشتنی چینایەتی، لەپێناو بەرەوپێشچوونی سلکی پەروەردە، لە پێناو بە یەک چاو سەیرکردن لە ماف و ئەرکدایە، ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین کە (دامەزراندن)ە، مەردبن ئامادەبن بۆ مافی خۆتان، ماف نادرێ، دەسەنرێت".


ڕیکلام