ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی چەند پەروەردەیەک دابەشدەکرێت

  2023-11-19  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، شایستە داراییەکانی مانگی ٩ی وانەبێژان دابەش بکرێت.

ژیان:
عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئەیلوول دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەروەردەکانی بەردەڕەش، ئاکرێ، سۆران، رواندز، چۆمان، شێخان، دەشتی هەولێر و مەخمور سبەی شایستەکانیان وەردەگرن و بۆ ڕۆژەکانی داهاتووش پەروەردەکانی دیکە دابەشدەکرێت.

نزیکەی دوو مانگە بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە مامۆستایان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم نەچوونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.


ڕیکلام