بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە گوژمەی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بگاتە هەرێم

  2023-11-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە گوژمەی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێم بکرێت.

ژیان:
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکردووە، وەزارەتی دارایی هەرێم لە گەیشتنی وادەی پارەکە ئاگادارکراوەتەوە بۆئەوەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوو مانگی رابردوودا بەغداد بۆ هەر مانگێک بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری بەشێوەی قەرز رەوانەی هەرێم کردووە.


ڕیکلام