رەفعەت عەبدوڵا: دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی شەهیدانمانە

  2023-11-21  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رەفعەت عەبدوڵڵا رایدەگەیەنێت، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دڵنیا دەکەین ئەو سەنگەرو دەسکەوتانە ئەپارێزین کە شەهیدان بە خوێنی ڕژاویان بۆ ئێمەیان بە دیهێناوە.

لە پەیامێكدا بۆ رۆژی شەهیدی یەكێتی، رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش رایگەیاند، "هەموو ساڵێک و لەم ڕۆژەدا یەکێتیەکان یادی شەهیدان و داستانە مەزنەکانیان ئەکاتەوە".

دەشڵێت، لەڕۆژی شەهیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا سەری رێزو نەوازش لە ئاست گڵکۆی پیرۆزیان دادەنەوێنین و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دڵنیا دەکەینەوە ئەو سەنگەرو دەسکەوتانە بپارێزین، کە شەهیدان بە خوێنی رژاویان بۆ ئێمەیان بە دیهێناوە.

لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا رەفعەت عەبدوڵڵا دەڵێت، دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی شەهیدانمانە و یەکێتیش بە ژمارەی شەهیدەکانییەوە دیارە، بۆیە نازناوی حزبی شەهیدانی پێدراوە.

لەكۆتایی پەیامەكەشیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "لەم ڕۆژەدا سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان".


ڕیکلام