سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه گه‌نده‌ڵی ئابووری وڵات به‌ره‌و داڕمان ده‌بات و سه‌روه‌ری یاسا كه مه‌رجی سه‌ره‌كی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌ولێر ماراسۆنێك به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمێكدا ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا وتی: "به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی، په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2011 یاسای ژماره سێی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌ركرد".
وتیشی، "سه‌ره‌ڕای ناله‌باری دۆخی سه‌ختی ئابووری و به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی تیرۆر و بڕانی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له دوای ساڵی 2014ه‌وه، هه‌نگاوه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌وكاته‌وه ده‌سته‌كه له بواره‌كانی خۆپارێزی و چاودێری كاروچالاكی دام و ده‌زگاكان و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی، هه‌نگاوی باشی ناوه".
باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كه‌مین كاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ركردنی رێنمایی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامان بوو، كه به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
راشیگه‌یاند، گه‌نده‌ڵی ئابووری وڵات به‌ره‌و داڕمان ده‌بات و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر ده‌كات و سه‌روه‌ری یاسا كه مه‌رجی سه‌ره‌كی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.