پێگەیەکی ئەمریکی زانیاری ورد لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆسەر گروپە چەکدارەکان لە عێراق و سوریا ئاشکرا دەکات و پێی وایە ئەمریکا بەدوای تۆڵەسەندنەوەی زیاتردا دەگەڕێت
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکا ئاشکرایکردوە، شەوی رابردوو لە بنکەیەکی ئاسمانی قەتەرەوە سەرپەرشتی هێرشە فراوانەکەی ئەمریکا کراوە بۆسەر پێگە و بارەگای گرووپە میلیشیاکان لە خاکی عێراق و سووریا کە ببونە مەترسی بۆسەر سەربازانی ئەمریکا لەو ناوچانە
پێی وایە هێرشەکەی ئەمشەو تەنها گەڕی یەکەمی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکا بووە و لەبەرامبەر کوژرانی سێ سەربازی و دەڵێت، " هێرشی زیاتر بۆسەر گروپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بەرادەوام دەبن لە لایەن ئەمریکاوە تا ئەوکاتەی مەترسی لەسەر سەربازەکانی دوردەخرێتەوە".
هێرشەکەی شەوی رابردوو بەوردی پێگە و بارەگا و دامەزراوە هەستیارەکانی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی کردوەتە ئامانج، بەرپسانی ئەمریکاش دوای هێرشەکە رایانگەیاند، "هێرشەکان ئامانجی تەواویان پێکاوە".
پێگەی ئەلمۆنیتەر زیاتر لەبارەی شێوازی هێرشەکە وردبووەتەوە و دەڵێت، شەوی رابردوو فڕۆکەی جۆری (B-١B)ی ئەمریکی کە فرۆکەیەکی جەنگی مەترسیدار و یەکلاکەرەوەیە و بەوردی ئەمانجەکەی دەپێکێت بەکارهێنراوە بۆ پێکانی حەوت ئامانجی گرنگ
هاوکات دوای ئەنجامدانی هێرشەکان بەسەر کەوتووی، سوپای ئەمریکا زانیاری زیاتری بۆ جیهان خستەڕوو رایگەیاند، (١٢٥) موشەکی ورد ئاڕاستەی زیاتر لە (٨٥) ئامانج کراوە, کە ناوەندەکانی ئۆپراسیۆنی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ و ناوەندی هەواڵگری و کۆگاو فرۆکەی بێفرۆکەوان و موشەک و خزمەتگوزاریە لۆجستیەکان و چەک و تەقەمەنی کردووەتە ئامانج لەگەڵ دامەزراوەکانی سوپای پاسداران.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، هێزی ئاسمانیی شاهانەی ئوردن لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆسەر عێراق بەشداربووە.
بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ ڕۆژنامە ئەمریکییەکە کردووە، فڕۆکەی جۆری ئێف ١٦ی سەر بە هێزی ئاسمانیی شاهانەی ئوردن، لە هێرشە موشەکیەکانی شەوی ڕابردووی سەر عێراق بەشداربوون.
جۆبایدن, سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێ دوودڵی رایگەیاند: هێرشی زیاترمان دەبێت لەداهاتوودا, وەڵامەکە ئەمڕۆ دەستیپێکرد, لەو کات و شوێنانەی ئێمە دیاریدەکەین, بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی هەواڵی ململانێ نادات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ ناوچەیەکی تر لە جیهان, بەڵام باهەموو ئەوانە بزانن کە هەوڵدەدەن زیانمان پێبگەیەنن , ئەگەر زیان بە هەر ئەمریکیەک بگەیەنن, وەڵامدەدەینەوە.
جەنەڕاڵ ئەلیکس گرینکویچ, فەرماندەی باڵای هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، "گورزەکانمان بەرگریکردینە لەخۆمان".