وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: هێزەکانمان لەسەر داوای عێراق ماونەتەوە

  2024-02-13  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایدەگەیەنێت: هێزەکانی ئەمریکا لەسەر داوای عێراق دەمێننەوە و پلانی کشانەوەیان لە خاکی عێراق لە ئارادانییە.

پاتریک رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن و پلانی کشانەوەیان نییە، ئاگادارنین بەغداد بە رەسمی داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای کردبێت و ئەوان لەسەر داوای عێراق ماونەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکانی ١١ی ئەم مانگە لەبارەی شەڕی دژی داعش و هەماهەنگی ئەمنی و تەکنینی نێوان واشنتۆن و بەغداد بووە، گۆڕینی ئەرکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق لەلایەن بایدنەوە پێداچونەوەی بۆ دەکرێت. 

پێشتر لێپرسراوانی عێراق چەندینجار باسیان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و تەواوی هاوپەیمانان لە عێراق کردووە.

 رۆژی ١٠ی ئەم مانگەش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای ١٠٠ پەرلەمانتار کۆبوەوە و داوایانکرد، حکومەتی عێراق بڕیارێکی ئەنجومەنەکە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەری کردووە بۆ کشانەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق جێبەجێ بکات، بەڵام سونە و بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداری کۆبونەوەکەیان نەکرد.


ڕیکلام