بەهۆی ناڕەزایەتی لایەنگرانی پارێزگاری پێشوو خاوەن زۆترین دەنگی دیالە كوڕه‌كه‌ى سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق لە خۆ کاندیدکردن بۆ ئەو پۆسته کشایەوە.
دواى ئه‌وه‌ى هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر ئاشكرایكرد، كوڕه‌كه‌ى سەرۆکی دادگای فیدڕاڵیی عێراقى بۆ پۆستى پارێزگارى دیاله كاندیدكردوه، ناڕه‌زایی له‌وشاره دروستبوو كارگه‌یشته ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانى لێبكه‌وێته‌وه، خه‌ڵكى ئه‌و پارێزگایه ڕایده‌گه‌یه‌نن، جگه له‌پارێزگارى پێشوو، ڕێگه به‌هیچ كه‌سێكى دیكه نادرێت ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، عامریش ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ئەمڕۆ لایه‌نگرانی موسه‌نا ته‌میمی پارێزگاری پێشوو خاوەن زۆترین دەنگی دیالە، لەبەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای دیالە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕایانگه‌یاند: جگە لەموسه‌نا ته‌میمی، ڕێگە بەهیچ کەسێکی تر نادەن ببێتە پارێزگاری دیالە.
ئەو خۆپیشاندانەش دوای ئەوەهات هادی عامری، جاسم محه‌مه‌د عه‌بودی کاندیدکرد بۆ پارێزگار‌و ئەمڕۆش دوای فشارەکان هادی عامری کاندیدەکەی کشاندەوە.
ئه‌مڕۆش لەنوسراوێکدا هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، محەممەد جاسم عمێری لەکاندیدی پارێزگای دیالە کشاندەوە، بەهۆی ڕێگریی یاسای هەڵبژاردن لەبونی پارێزگار بەوپێیەی تەمەنی نەگەیشتوەتە 30 ساڵی.
محەممەد عومێری کوری حاکم جاسم عومێری سەرۆکی دادگای فیدڕاڵییەو لەلایەن ڕێکخراوی بەدرەوە وەک کاندیدی سەربەخۆ پێشنیازکرابوو.