وەزارەتی ناوخۆ کارکردنی بە ناسنامە و رەگەزنامەی عێراقی تا یەکی نیسان درێژکردەوە

  2024-02-19  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆ پێدانی دەرفەتی زیاتر بە هاوڵاتیان وەزارەتی ناوخۆ کارکردنی بە ناسنامە و رەگەزنامەی عێراقی تا یەکی نیسان درێژکردەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: کارکردن بە ناسنامە و رەگەزنامەی عێراقی تا یەکی نیسان درێژکرایەوە و ئامانج لە درێژکردنەوەی وادەکەش پێدانی دەرفەتی زیاترە بە هاوڵاتییان بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی. 

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی لەسەرجەم پارێزگاکان بەردەوام دەبێت.


ڕیکلام