بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە نەوتی رەش تێکەڵی ئاوی دوکان بووە و بەوهۆیەوە دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بەهۆی رووداوی هاتوچۆی دوو بارهەڵگری سووتەمەنی لە قەزای دوکان، هەندێک سووتەمەنی رژاوەتە زێی دوکانەوە، هاووڵاتییان ئاگاداردەکەین لەبەر تەندروستییان و سەلامەتییان، هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی دابەشکردنی ئاو راگیراوە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" راگرتنی پڕۆژەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە، تاکو دڵنیادەبینەوە لە پاکبوونەوەی ئاوی زێیەکە ".