بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایدەکات، قەبارەی پێدانی قەرز و پێشینە بە هاووڵاتییان و بارزگانان لەلایەن بانکەکانی عێراقەوە زیادیکردوە و لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتوەتە ١٧%.
بانکی ناوەندی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، قەبارەی پێدانی قەرز و پێشینە بە هاووڵاتییان لەلایەن ئەو بانکانەی لە عێراق کاردەکەن لەساڵی ٢٠٢٣ دا رێژەکەی ١٧% بوە و گەیشتوەتە ٦٠.٨ ترلیۆن دینار.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە پێدانی قەرز و پێشینە بە عێراقییەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا قەبارەکەی ٥١.٩ ترلیۆن دینار بوە و لە ساڵی ٢٠٢١یشدا٤٦.١ ترلیۆن دینار بوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی بانکی ناوندی عێراق، بەرزبوونەوەی رێژەی پێدانی قەرز و پێشینە لەلایەن بانکەکانەوە هۆکارێکی گرنگە بۆ بەرزبونەوەی ئاستی چالاکی ئابووری لەناوخۆی وڵاتدا.