بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنیت: بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان کار بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکەن و تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکەن.
لەڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاتووە، لەسەر داوای وەزیری ناوخۆی عێراق لەلایەن بەڕێوبەری گشتیی رەگەزنامە، پاسپۆرت و نیشنگەی بەغداوە و بە نوسراوێکی ڕەسمی کە وێنەیەکی ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتیمان کراوە، پێیان راگەیاندین کە پێویستە لەمەودوا کارکردن بە ھەر یەک لە بەڵگەنامەکانی (رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی) عێراقی رابگیرێت بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم مامەڵەکانی پاسپۆرت پاڵپشت بە بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ( کارتی نیشتمانی) وەک بەڵگەیەکی ڕەسمی بۆ ئەم مەبەستە.
ئەوەش هاتوو ، بڕیارەکە لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکان و نوسینگەکانی دەرکردنی مامەڵەی پاسپۆرت لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت.