هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە دەست پێدەکات

  2024-04-09  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵمەتێكی 10 رۆژە و فراوانی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات.

د.سامان به‌رزنجی‌، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی سورێژه‌ به‌ پێكوته‌ی دژه‌ڤایرۆسی سوڕێژه‌ی تێكه‌ڵاو ده‌ستپێدەکات. 

ئاماژە بەوەشکراوە، سورێژه‌ نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی گواستراوه‌یه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان و نه‌وه‌كانی ئاینده‌، له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO و ڕێكخراوی یونسێف، هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر و فراوانی سه‌رانسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان..

هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە دەست پێدەکات ...

بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سوڕێژەی تێکەڵاو دەست پێدەکرێت.

سوڕێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و نەوەکانی ئایندە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و ڕێكخراوی یونسێف، هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان، هاوکات بەردەوامیش دەبێت لەزیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە کوتانی ڕۆتینی و مەترسییەکانی نەخۆشی سورێژە و هاندانی خێزانەکان بۆ کوتانی منداڵەکانیان و پەیڕەوکردنی کوتانی منداڵەکانیان بەپێی خشتەی بڕیاردراو.

ئەم هەڵمەتە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی 3,280 كارمەند، نزیکەی873,191 منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەم شێوەیەی خوارەوە:

* ڕۆژی دەسپێكردن 14 / 4 / 2024

* ماوە 10 ڕۆژ ( دوو هەفتە)

* شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.

*

* تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.

* ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.

* ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.

* قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.

* ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.

*

* سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار

* ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.

* ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.

* گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.

بەهیوای هاواکاریکردنی دایکان و باوکان بۆ بەشداربوونی منداڵەکانیان...

د. سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٩ نیسان ٢٠٢٤

 
 


ڕیکلام